لە موسڵ ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگ کەوتەوە: زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە حەمدانیەی موسڵ ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق شەوی رابردوو لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە موسڵ ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان کەوتووەتەوە.

بەهۆی ئاگرەکە و هەروەها قەرەباڵغی و کەوتنە ژێر دەستوپێوە، لانیکەم ١١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەو رووداوەدا بە سەدان کەس بریندار بوون، کە باری تەندروستی بەشێکی بەرچاویان ناجێگیرە.

ژ.ن