لە پاریس چالاکی نافەرمانی مەدەنی بەڕێوەچوو

لە کەنیسەی سپی پاریس، کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیان ئەنجامدا، بانگەوازیان لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیی جەستەیی وی، لە کەنیسەی سپی چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.

جەماوەرەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لەبەردەم کەنیسەکە گردبوونەوە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پۆستەری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە و چالاکی دانیشتن دەستی پێ کرد.

ئاماژە بەوە کرا، سێ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی. پی. تی.) لەم بارەیەوە بێدەنگە. بانگەواز لە (سی. پی. تی.) و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرا، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. چالاکوانان گوتیان: "بە فیکر و تەڤگەری ڕێبەر ئاپۆ هەزاران گەنجی کورد قوربانیان دا و ئەوروپا و جیهانیان لە بەڵای داعش پاراست. ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنەری درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و هیوای ژنانی ستەملێکراوە؛ نابێ لە زیندان بمێنێتەوە. بانگەواز لە کوردان و دۆستەکانیان دەکەین، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاوار بکەین".

لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەی پەیوەست بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا. سەرنجی دەوروبەریش کەوتە سەر چالاکییەکە. درووشـی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بمرێ خیانەت، بژی کوردستان" بەرزکرایەوە. جەماوەر بەسەر پلیکانەکان دەهاتن و دەچوون و درووشمیان دەگوتەوە، پاشان چالاکییەکە کۆتایی هات.