لە پیرۆزبایی نۆئێل دا چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا
دوو چالاکوانی کورد بەشداریی پیرۆزبایی نۆئێل-یان لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کرد و لەو بۆنەیەدا باسی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بۆ جەماوەری بەشداربووی ئاهەنگەکە کرد.
دوو چالاکوانی کورد بەشداریی پیرۆزبایی نۆئێل-یان لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کرد و لەو بۆنەیەدا باسی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بۆ جەماوەری بەشداربووی ئاهەنگەکە کرد.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە بۆنەى هەفتەى مافەکانی مرۆڤەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا.
چالاکوانانی کورد لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فرانکفۆرت، فرات ڤوراڵ و مەزڵوم لهلامور بەشداری پیرۆزبایی نۆئێل لە هاوپتواچ بوون و بە ئەنجامدانی چالاکی سەرنجیان خستە سەر ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان.
چالاکوانانی کورد جلوبەرگی بابانۆئێلیان لەبەرکردبوو و لە پیرۆزباییەکەدا باسی عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ گەل دەکرد.
چالاکوانان راگەیاندراویان لەبارەی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئیمراڵی لە دژی بەڕێوەدەچێت، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرد.
ژ.ت