لە ساربروکن هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران.
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران.
چالاکییەکە لەلایەن چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی رێکخرابوو و لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن.
لە چالاکییەکەدا، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کرا، کە زیاتر لە دوو مانگە بۆ تێکشاندنی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئۆجالان لە چالاکیی مانگرتندان.
ژ.ت