لە شاری کریلی فەرەنسا چالاکی بۆ یادی جانسز، دۆغان و شایلەمەز بەڕێوەچوو

لە شاری کریلی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک بۆ بەرز راگرتنی یادی ساکینە جانسز (سارا) ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەى گەنجان بەڕێوەچوو.

 یادی ساکینە جانسز (سارا) ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەى گەنجان لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە شاری پاریسی فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران.

چالاکییەکەى کریل لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد رێکخرابوو. لە چالاکییەکەدا کوشتار و تیرۆری ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئیدانە کرا و یادی جانسز و دۆغان و شایلەمەز کرایەوە.

لەو چوارچێوەیەدا لەسەر پردێک لە ناوەندی شاری کریل دا پۆستەرێک، کە بە زمانی فەرەنسی لەسەری نووسرابوو "جەنگاوەران و تێکۆشارانی کورد لەیلا، ساکینە و فیدان لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا کۆمەڵکوژ کران" هەڵواسرا.

هاوکات بە دوکەڵی رەنگاورەنگ سەرنجی هاووڵاتییان راکێشرایە سەر ئەو کۆمەڵکوژییە.

چالاکییەکە بە تنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت