لە شاری ڕێن پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا
لە شاری ڕێن پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم بە ڕێپێوان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شەرمەزارکرا.
لە شاری ڕێن پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم بە ڕێپێوان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شەرمەزارکرا.
هەزاران کوردستانی لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) لە شاری ڕێنی فەرەنسا کۆبوونەوە، بە ڕێپێوان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم و سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی تەژەکە_ئە ئاماژە بەوە کرا لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا پیلانگێڕی دژی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی و ئازادی ژنان ئەنجامدرا، گوترا: "ڕێبەر ئاپۆ ٢٧ ساڵە دژی ئەم پیلانگێڕییە تێکۆشانێکی بێ وێنە ئەنجام دەدات، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا و لە شارەکانیش گەلی کورد و هاوڕێیانی ڕێبەر ئاپۆ لە دەوری ئەم تێکۆشانە یەکیان گرت و ئەم تێکۆشانەیان مەزنتر کرد. لەم قۆناغەدا وەک ژنانی کورد و گەلی کورد چیتر تەحەمولی گۆشەگیری ناکەین. بانگەواز لە دەوڵەتی تورک و هێزە ئیمپریالیستەکان دەکەین دەستبەجێ هەلومەرجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن و چارەسەر پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک و ئاشتییانە بەبنەما بگرن. ناونیشانی چارەسەر ئیمراڵییە، ڕێبەر ئاپۆیە".