لە سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە دوو برا کرا.. یەکێکیان گیانی لەدەستدا

لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە دوو کوڕی کەسایەتییەکی دیاری ئەو شارە کرا و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەیشیان بریندار بووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانیش ڕایگەیاند، "بکوژەکەیان دەستگیرکردووە".

شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە دوو برا کرا و لە ئەنجامدا یەکێکان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بریندار بووە، کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەرمی کوژراوەکەش براوەتە پزیشکی دادی شاری سلێمانی.

 بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکان کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی، کەسایەتی دیاری سلێمانین.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاووڵاتی (ر. ح) کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەستگیرکردووە". لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەش ئاماژەی بەوەکردووە، "بە هۆی دەمەقاڵەوە ڕوویداوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٣، وەستا حەسەن لە ماڵەکەی خۆی لە سیتەک لە سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە، دوای توێکاری بۆ جەستەکەی پزیشکی داد رایگەیاند، "فیشەکێک بەر سەری کەوتووە" بەرێوبەریاتی پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند، "گومان دەکرێت کارەکە خۆکوژی بێت."

ژ.ن