لە ئەرمەنستان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا

کوردانی ئەرمەنستان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند گەلی کورد لەسایەی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەناسرێتەوە و هەردەم شوێنکەوتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارتەکەی دەبن.

لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان لە ماڵی گەل پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە کۆبوونەوەی گەل شەرمەزار کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتار کینیاس حەسەنۆڤ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان، شێخ تاهیر و باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ کەلاشیان قسەیان کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، قسەکەران پیلانگێڕانیان شەرمەزار کرد، گوتیان: "ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەکەی هەموو پیلانەکانی دوژمن و پیلانگێڕانی پووچەڵ کردەوە، گەلی کورد خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی کرد و پێی گوتن، کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات".

"پێویستە خاوەندارێتییەکی باشتر لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین"

لە درێژەی قسەکان دووپاتکرایەوە، ئەمڕۆ فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و جیهان پێویستی بەم فیکر و فەلسەفەیە، گوترا: "پێویستە وەک گەلی کورد خاوەنداری زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. ئێمە بە هەبوونی ڕێبەر ئاپۆوە هەین، ئەگەر ئەمڕۆ جیهان وەک گەلێک ئێمە دەناسێت، لەسایەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە. ئیدی ئەم گەلە خۆی لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کردووە و هەتا کۆتایی شوێنکەوتەی ئایدیاکانی ڕێبەرەکەی دەبێت. کۆمەڵگەی کوردی و تەڤگەری ئازادی لەسەر ئەم بناغەیە درێژەی بە تێکۆشان دا و مەزنتری کرد. وەک کۆمەڵگەی ئەرمەنستان دیسانەوە دەڵێین، تا کۆتایی شوێنکەوتەی ڕێبەرەکەمان و پارتەکەمان دەبین".

کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.