لە ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان یادکرانەوە

لە ئێشکگریی دژی دەستبەسەراگرتن لە گۆڕەپانی شیشخانە، ڕۆژنامەنووسە شەهیدکراوەکان یادکرانەوە.

ئێشکگریی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەپێشەنگایەتی هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ لە گۆڕەپانی شیشخانەی ناوچەی بیۆغلو ٧٢ ڕۆژە بەردەوامە. نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. پانکارت و درووشمەکان دژی دانانی قەیوم بەرزکرانەوە.

چالاکییەکە بە یادکردنەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سلێمانی شەهیدکران، دەستی پێ کرد.

پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا دیرەن یورت سەڤەر ڕایگەیاند لە ساڵانی نەوەدەکانەوە چاپەمەنی ئازاد دژی هەموو ستەمێک بەرخۆدانی کردووە و مەزن بووە، گوتی: "ئێمە هەرگیز پاشەکشە ناکەین، هاوڕێ شەهیدەکانمان بیردەهێنینەوە".

ئەندامانی مەجلیسی خوێندکارانی ئازادی ئیستەنبوڵ لە چالاکییەکەدا قسەیان کرد، ڕایانگەیاند دژی خیانەتکردن لە گەلی کورد تێدەکۆشن، گوتیان: "لە سلێمانی تەنها دوو ژن شەهید نەکران، هەروەها ئەوان پێشەنگی تێکۆشانی گەلی کورد بوون. بکوژەکان دەسەڵاتدار و خیانەتکارانن. ئێمە دژی خیانەت تێدەکۆشین. زمان و هەڵپەڕکێشمان قەدەغە دەکرێت. تا کۆتایی تێدەکۆشین".