لە ئەسینا گۆشەگیری و داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە ئەسینای پایتەختی یونان گەنجانی کورد هێرشی داگیرکەری و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە گۆڕەپانی سانتایگمای ئەسینا ستاندیان دانا و هێرش داگیرکەری سەر باشوری کوردستان و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

ستاندەکە ٥ رۆژ بەردەوام دەبێت. لە رۆژی یەکەمی چالاکیەکەدا بە زمانەکانی یونانی و ئینگلیزی بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد کە بۆ زمانی یونانی وەرگەڕێنراون لە ستاندەکە دانران.

لەسەر ناوی تەجەشە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و هێرشی داگیرکەری تورک و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکران و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردکرا.

ف.ق