لە یۆتێبۆری رۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا
ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە شاری یۆتێبۆری بە بەشداری تێکۆشەرانی چەپ و ئازادیخواز بەشێوەیەکی جەماوەری پیرۆز کرا.
ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە شاری یۆتێبۆری بە بەشداری تێکۆشەرانی چەپ و ئازادیخواز بەشێوەیەکی جەماوەری پیرۆز کرا.
لە چالاکیەکەدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی یۆتێبۆری، بە هەڵگرتنی درۆشمەکانی "بژی ڕۆژی جیهانی کرێکاران" پشتیوانی خۆی بۆ ماڤی چینی کرێکار و زەحمەتکێش دەربڕی.
هاوکات داوای پشتیوانی ڕای گشتی نێونەتەوەیی بۆ ڕزگاریخوازی گەلی کورد کرد. کۆمیتەی پژاک هەروەها پلاکاردی شەهیدانی ٩ی نیسانی کە لە لایەن کۆماری داگیرکەری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە درابوون بۆ ئاگادار کردنەوەی زۆرتری ڕای گشتی لە بارودۆخی چالاکوانان سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕز کردەوە.
هەروەها داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر کوردستان شەرمەزار کرا.
ف.ق