لە ئەزمیر و ڕحا بۆ ڕێبەری گەلی کورد نەمام چێنرا

لە ئەزمیر و ڕحا بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، نەمام چێنرا.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە ناوچەی بوجای ئەزمیر بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵیادی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، نەمام چێنرا. چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون و هاوڵاتیان چەندین جۆر داری بەرداریان چاند. لە چالاکییەکەدا چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی خزمی ونبووانی ئەنادۆڵ (ئانیاکای-دەر) ڕەحیم توران قسەی کرد، ٤ ی نیسانی لە هەموو گەلان پیرۆز کرد، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی کرد.

ڕحا

بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵیادی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە کەناری ڕووباری فورات کە لە ناوچەی هەواگی ڕحاوە دەڕژێتە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نەمام چێنرا. لەسەر ئەو دارانەی لەلایەن پشتیوانی خوێندکارانی دیموکراتیکی حەران و مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕحاوە دانرابوون، وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسرا.

ناوی ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی شەهیدبوون، لە دارەکان هەڵواسران. گەنجان دووپاتیان کردەوە، دژی گۆشەگیری نەمامیان چاندووە و پێویستە دەمودەست ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێتەدی. گەنجەکان بە ٧٥ سەتڵ ئاو لە ڕووباری فوراتەوە، نەمامەکانیان ئاودا.