لێکۆڵینەوە دەربارەی عومەر ئۆجالان دەستی پێ کرد

سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی کۆماری ئەنقەرە، دەربارەی پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عومەر ئۆجالان، بەهۆی گوتنی "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت"، لێکۆڵینەوەی دەست پێ کرد.

داواکاری گشتی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەی لە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕحا، عومەر ئۆجالان دەستپێکردووە. وتەکانی ئەو لە بەرنامەی "ئێمە لەگەڵ بنەماڵەکانمان ژیانێکی ڕێکخراو و ئازاد بەرز دەکەینەوە" بە پێشەنگایەتی پارتی چەپی سەوز، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، کۆمەڵەی یارمەتی و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (MATÜHAY- DER) ) و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بۆ خێزانی بنەماڵەی بێسەروشوێنانی ئەنادۆڵ (ANYAKAY-DER) دوێنێ لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، وەک هۆکاری لێکۆڵینەوەکە نیشاندرا.

لە ڕاگەیاندراوی سەرۆکی داواکاری گشتیدا هاتووە، بەهۆی قسەکانییەوە سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە گوتی "ئێمە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکەین، تا بەڕێز ئۆجالان و کوردستان ئازاد بێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت"، لێکۆڵینەوە لە عومەر ئۆجالان دەستی پێ کردووە.