مایک ئارنۆت: ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی دۆندی سکۆتلەندا مایک ئارنۆت رایگەیاند، "ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە. هزری عەبدوڵا ئۆجالان لە لە جیهاندا سەرچاوەی ئیلهام و سودوەرگرتنە".
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی دۆندی سکۆتلەندا مایک ئارنۆت رایگەیاند، "ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە. هزری عەبدوڵا ئۆجالان لە لە جیهاندا سەرچاوەی ئیلهام و سودوەرگرتنە".
لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا ئەو پەیامانەی لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رادەگەیەندرێن بەردەوامن.
سەرۆکی کۆنفێدراسیۆنی سەندیکانی دۆندی لە سکۆتلەندا مایک ئارنۆت سڵاوی ئاراستەی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ کرد کە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستاونەتەوە و داوای کرد کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستبەجێ کۆتایی پێبهێندرێت.
ئارنۆت وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوان ئەرەم کانسۆ لە میدیا خەبەری دایەوە و وتی، "بۆ مسۆگەری ئاشتی، ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان مەرجە".
ئارنۆت وتی، "ئەو کەسایەتیەکی زۆر گرنگە، ئەو کەسایەتیانەی کە جیهان قبوڵی کردوون هاتوون و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و داواکارن رژێمی تورک لە رێگەی دیدار لەگەڵ پەکەکە پرسی کورد چارەسەر بکات. ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵیش بە سێویەەکی راستەقینە و لۆژیکی کە دانیشتن بە دەوری مێزی دیالۆگی پەکەکە و دەوڵەتی تورک بە بێ ئۆجالان نابێت. ئاگایان لە ناسنامە و رۆڵی بێهاوتای ئۆجالان هەیە. بۆ چارەسەری پرسی کورد بە بێ مسۆگەرکردنی ئازادی ئۆجالان تەنیا یەک هەنگاویش ناتوانرێت بنرێت. لە ئەگەری مێزێکی دانوستانی چاوەڕوانکراو، ئۆجالان تاکە نوێنەری گەلی کردە. ئۆجالان تاکە کەسایەتیە کە پرۆسەیەکی چاوەڕوانکراوی ئاشتی دادەڕێژێت و بۆ ئەوەی بتوانێت بە دەوری مێزی دانوستانەوە دابنیشێت دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت".
ئاڕنۆت وتی، "لە تەواوی جیهان سەبارەت بە دۆخی ئۆجالان ئیتر مرۆڤ خاوەن زانیارین. هەمووان ئاگاداری بەها و گرنگی رێبەرایەتی ئەون. پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن بۆ تەواوی دەستپێشخەریە شۆڕشگێڕی و پێشکەوتنخوازەکان بووەتە سەرچاوەی سودوەرگرتن لە سیاسەتی دیموکراتیک، شۆڕشگێڕ و رادیکاڵ. بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ئۆجالان کەسایەتیەکی یەکلاکەرەوەیە".