پارتی چەپی سەوز چوونە سەردانی قوربانیانی بوومەلەرزەکە
بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سەوز، لەکاتی سەردانیکردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی هاتای، ڕایانگەیاند لەنێوان خەڵک جیاکاری دەکرێت و باسیان لەوە کرد: "داوای تێکۆشان لە هەموو لایەک دەکەین".
بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سەوز، لەکاتی سەردانیکردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی هاتای، ڕایانگەیاند لەنێوان خەڵک جیاکاری دەکرێت و باسیان لەوە کرد: "داوای تێکۆشان لە هەموو لایەک دەکەین".
سەردانی پارتی سەوز و ئایندەی چەپ (پارتی چەپی سەوز) لەو شارانەی کە بوومەلەرزەکە ڕوویداوە بەردەوام دەبێ. سەردانەکە بۆ شاری هاتای ٤ڕۆژە بەردەوامە. لە نێو شاندەکە ئیبراهیم ئەکین هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، تولای هاتیمۆگولاری و محەمەد زەکی ئەرمەز، سەردانی قوربانیانی بوومەلەرزەیان کرد.
"دوای هەڵبژاردن چێشتخانەکان داخراوە"
وەفدەکە سەرەتا چوونە سەردانی ئەو لێقەوماوانەی کە لە خێمەکانی گەڕەکی چەکمەجەی سەر بە ناوچەی دفنەی نیشتەجێن. قوربانیانی بومەلەرزە ڕوونکردنەوەیان لەسەر کێشەکانیان دا و گوتیان، دوای هەڵبژاردن، کانتێنەرەکانی دابەش کردنی خۆراک داخران و هەر بۆیەش برسیەتی دەکێشن.
دواجار شاندەکە چوون بۆ سەردانی ئەحمەد ئەتاکان باوکی عەلی ئەتاکان کە لە بەرخۆدانی گەزی دا گیانی لەدەستدابوو. ئاتاکان ئاماژەی بەوەکرد، بە هاوکاریی جڤاک هەوڵدەدەن بە دەستی خۆیان چارەسەری برینەکانیان بکەن.
تولای هاتیمۆگولاری پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، بەهیچ شێوازێک گۆڕانکاری دیمۆگرافیای شارەکە قبوڵ ناکەن و وتی: "ئێمە پەیوەندیدار بە کێشەکانی ئێرە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەین.هەروەها لەگەڵ جڤاک پاڵپشتی لێقەوماوان دەکەین".
سەردانەکە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت
هاو وتەبێژی پارتی چەپی سەوزی، ئیبراهیم ئەکین، ڕایگەیاند، لە تەندروستییەوە تا دەگاتە پێداویستییەکانی ژیان کێشە هەیە و ئێمەیش بەیەکەوە لەگەڵ گەل چارەسەریان دەکەین. ئەکین ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا کێشەکانی کانتێنەرەکان چارەسەر نەکراون و درێژەی بە قسەکانی دا: "دەبێت ئەم کێشەیە بەپەلە چارەسەر بکرێت، لە یەکی تشرینی یەکەم ئەو کێشانە دەبەینە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە".
لە ماوەی ئەم ٤ ڕۆژەدا، شاندەکە سەردانی هەماهەنگی ژنان لە مەشوکلو، هەماهەنگی ژنانی ڕەحەن میزراکلی لە سامانداگ، و گەڕەکی دیکمەجە و سەرینیۆل لە ئانتاکیا دەکەن.