هه‌ریه‌ك له ڕەزان ساریجا، ڕازیه ئۆزتورك، فاروق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ، له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، کە بە توندی گۆشەگیر کراون، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه.
ھاوکات لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار پارێزەران توانیویانە دیدار لەگەڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ٤ ساڵ بەسەر ئەو دوا دیدارەدا تێپەڕیووە.
ژ.ن