پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لە ئیمرالی، سەردانی (سی پی تی)یان کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە جارێکی تر سەردانی سی پی تییان کرد و تیشکییان خستە سەر ئەو رێکارەی لە ئازەربایجان بەکاریان هێنا، بەڵام لە ئیمرالی بەکاری ناهێنن. لەو چوارچێوەدا پارێزەران داواکاری تایبەتیان پێشکەش کرد.

سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٤١ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ نازانرێت، نوسینگەی یاسایی سەدە جارێکی دیکە سەردانی کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا(سی پی تی)کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA)، لە داواکارییەکەدا هاتووە کە لە نێوان مانگی ئایار و تەمووزی ٢٠٢٤ دا ٢٤ داواکاری پارێزەران و ١٢ داواکاری لە لایەن بنەماڵەکانەوە پێشکەش کراوە، بەڵام هەموو داواکارییەکان بەبێ وەڵام ماونەتەوە.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەو پرۆسەدا هیچ نامەیەک بەدەستی پارێزەران نەگەیشتووە و چارەنووسی ئەو چوار نامەیەی کە بۆ ئیمرالی نێردراوە ڕوون نییە و هیچ گۆڕانکارییەک دروست نەبووە.

لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨ ەوە بەلایەنی کەمەوە ٢٣ جار داواکاری بۆ کۆبوونەوەی بنەماڵەکان و پارێزەران بە بیانووی "سزای دیسیپلین" ڕێ لێگیراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا بەبیر هێنراوەتەوە کە لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤، "سزای دیسپلین" بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ کراوەتەوە و پێش کۆتایی هاتنی "سزای دیسپلین" لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ دیسان سزای نوێ سەپێنراوە. لە داواکارییەکەدا هاتووە کە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤، دادگای جێبەجێکردنی بورسا قەدەغەکردنێکی نوێی دەرکرد. ئەم قەدەغەکردنەش لە ١٤ ی ئایاردا بە شێوەیەک کە پەسەند کراوە پێچەوانەی یاساکان بوو.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سێ بۆمەلەرزەی جیاواز لە دەریای مەڕمەڕە ڕوویداوە، سەرەڕای ئەوەی گەل نیگەرانی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد بوو، بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەکانەوە ڕێگە نەدرا هیچ زانیاریەک بەدەست بکەوێت. لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە داوای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" دەستیپیکرد و لە ٤ ی تەمووزی ٢٠٢٤دا چالاکییەکە بە هۆی ئەوەی داواکارییەکانی زیندانییەکان بێ وەڵام ماونەتەوە کۆتایی هاتووە. گوتراوە کە وڵام نەدانەوەی داواکارییەکانی زیندانییەکان زیانی لێدەکەوێتەوە. بۆ ئەوەی ئەوەی ئەنجامی وەها مەترسیدار ڕوونەدات، دەبێت هەموو بەرپرسیاریەت و پێویستیەکان وەکوو خۆی بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن."

لە بەردەوامی داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە هەوڵەکانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان لەماوەی سێ مانگدا بۆ کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمرالی بێ وەڵام ماوەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە نیسبەت بە ئیمرالی پشتگوێخستن هەیە و هەروەها بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆشەگیری ئیمرالی بە بیر هێنرایەوە.

بڕیارەکان بۆ ئازەربایجان جێبەجێ کرا

هەروەها لە داواکارییەکەدا ئەرکەکانی CPT بۆ دڵنیا بوون و رێگرتن لە ئەشکەنجە بە بیرهێنراونەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەگەرچی CPT لە ئیمرالی چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی بەڕێز ئۆجالان ڕاناگەیەنێت. بەڕێز ئۆجالان و هاوڕێیە زیندانیەکانی زیاتر لە ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانیان نازانرێت. سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران و جیهانی دەرەوە داخراوە. بەتایبەتی، ئەو ڕێکارانەی کە لە ماددەی ١٠/٢ ی لیژنەکەتاندا هاتووە جێبەجێ ناکرێت. بەڵام هەمان ڕێوشوێن و پرۆسە لەکاتی خۆی بۆ ئازەربایجان جێبەجێ کراوه. لەبەر ئەوەی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ ی سەردانەکە بڵاو نەکراوەتەوە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ڕژێمی ئەشکەنجەی سیستماتیک لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت."

هەروەها لە داواکارییەکەدا داوا لە CPT کراوە سەبارەت بە بارودۆخی لەناکاو لە ئیمرالی و نەهێشتنی پرۆسەی سیاسی، پەیوەست بە بارودۆخی ئەشکەنجەوە، گۆشەگیریی هەڵبگیردرێت."

داواکاریەکان لە سەردانەکە

داواکارییەکانی پارێزەرەکان لە سەردانەکەدا:

"* لەبەر ئەوەی بارودۆخی ئێستای ئیمرالی لە دوایین سەردانتان لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەردەوامە و لە ماوەی دوو ساڵدا بارودۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ، پێویستە دەستبەجێ سەردانی زیندانی ئیمرالی بکرێت.

* بۆ ئەوەی بارودۆخی ئێستای سەردانکەران لەگەڵ شکۆمەندی مرۆڤدا بگونجێت، پێویستە هەموو هەوڵێکی پێویست بدرێت بۆ جێبەجێکردنی هەموو مافەکانی سەردان و چاوپێکەوتن و مسۆگەر بکرێت، بەتایبەتی سەردانی پارێزەران وبنەماڵەکان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سیستماتیکی.

* بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە و خراپ و کۆتایی هێنان بە دۆخی بێدەنگی، پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر و دەمانەوێت ئەو رێکارە یاساییانە کە لە ماددەی ١٠/٢ ی پەیماننامەکەدا هاتوون بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە."