پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان بەرزکردەوە.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گستیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، جەنگیز یورەکلی، ئیبراهیم بیلمەز و عەمران ئەمەکچییەوە خرایەڕوو.

هەروەها پارێزران بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش هەمان داواکارییان پێشکەش کرد.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ هەواڵێک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.