پارێزەران جارێکی دیکە داوای بینینی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد

پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماریی بورسایان کرد.

هەر یەک لە فایەق ئوزگور، رازیە ئۆزتورک، رێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی چاوپێکەوتن، جارێکی دیکە سەردانی داواکای کۆماریی بورسایان کرد.

لەلایەکی دیکەوە و بە هەمان ئامانج، محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها خانەوادەی زیندانیەکانی دیکەی ئیمڕالی بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری کۆماریی بورسەیان کرد.

ڕێبەر ئۆجالان کۆتا جار ٢٥ی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ براکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی کردبوو، بەڵام پەیوەندیەکە لە نیوەدا پچڕابوو.

هەر یەک لە پارێزان ساریجا و نەورۆز یوساڵ لە دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ مانگی پێنج و ١٢ و ١٨ مانگی شەش و ٧ی مانگی ٨-ی ٢٠١٩ توانیبویان بریگرتەکەیان ببینن، لەو ڕۆژە بەدواوە هەموو ئەو سەردانانەی پارێزەران دەیکەن، لە لایەن سەرۆکایەتیی دادگای بورساوە وەڵام نادرێنەوە.

ف.ق