پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) کە بەبی هێچ پاساوایكی یاسای لە ئیساتدا دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەوانی لە کونجی زیندانەکاندا داناوە، هەرە بەوەش ناوەستی بەڵکو داهنیان دەکات لە سزادانی چالاکوانان، لە پێشهاتێکی نوێدا و سەرنجڕاکێشادا ئاشکرا بوو پەدەکە داهینانی کردوە لە سزادان!.
هەموو هەولێر کارەبای هەیە بەس من نیمە
هاوڕی کوردی چالاکوانی مەدەنی شاری هەولێر لە لاپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک ڤێدۆیەکی بڵاکردۆتەوە لە ماڵێکی تاریک تۆماریکردوە دەڵیت، ماوەی هەشت ڕۆژە لەلاین ئاسایشی بنکەی نەورۆز کارەبای ماڵەکەم بڕدراوە. ئاماژە بەوەش دەکات: بەم مانگی ڕەمەزانە ئێمە لەسەر سفرەی نان خواردنین بۆ ئەوەی ڕۆژوەکەمان بشکێنن بەڵام کارەبام نیە ماڵ و منداڵیان بێ کارەبا کردووم، هەموو هەولێر کارەبای هەیە بەس من نیە.
بۆ بەدواداچوون بۆ ئەوە بابەتە ئاژانسی هەواڵی فورات پەیوەندی بەو چالاکوانەوە کرد: ناوبراو وتی: دوای ئەوەی لە ١٩/١/٢٠٢١ لە لایەن کۆمەڵیک بەڵتەچی و چەقۆکێش هێرشم کرایە سەر لە ژێر فشار ماڵکەم لە گەرەکی تۆراقی شاری هەولێر گواستەوە بۆ گەرەکی حەی عەسکەری هەمان شار، بەڵام لە لایەن ئاسایشی ئەو گەرەکەوە کارەبای ماڵەکەم ماوەی هەشت ڕۆژە بڕدراوە ئامانجیش لێ ئەوەیە لە هەولێر دەرم بکەن و شار بەدەر بم.
ناوبراو وتیشی بۆ مەبستی بەدواداچوو بۆ ئەو کێسە لە ڕێی پەرەلەمانتار شایان عەسکەری سەردانی پارێزگای هەولێرم کرد پارێزگار نامەی فەرمی بۆ ئاسایش کردوە کە كێشەکەم چارەسەر بکەن بەڵام لە دوای پێنج ڕۆژ لەو نامەیەی پارێزگار بەڵام هێشتا ماڵەکەی هەر بێ کارەبایە.
هۆکاری سزادانەکەم ئەوەیە کە دژی داگیرکاری تورکیام
ئەو چالاکوانە وتیشی هەموو ئەو دژایتی وسزایەی کە لەهەمبەر من بەرێوە دەچێت هۆکارەکەی ئەوەیە کە من چالاکوانەکی مەدەنیم لەگەڵ ئازادی ڕادربرینم، دژی گەندڵیم و دژی داگیرکاری تورکیام، ئەوەش وایکردوە بەم شێوازە سزام بدەن..
هاوڕی کوردی لەماوەی ڕابردووش چەن جارێک ڕاستی هێرشی دەسەلات بۆتەوە، لە ٢٧/٦/٢٠١٦ لە لایەن کەسێکەوە هێرش کرایەسەری چەن چەقۆیەکی لێدا، هەروەها ٢٠/٦ / ٢٠٢٠ لە لایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیر کرا، کۆتا جاریش لە ١٩/١/٢٠٢١ لە ڕیگای گەرانەوەی بۆ ماڵ لە گەرەکی توراقی شاری هەولێر لە لایەن چەن کەسێکی تری سەر بە پەدەکە ڕێگری لێکراو ئەشکەنجایان کرد.
ئەو دژایتەی ئیستای پارتی بۆ هاوڕی کوردی لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان ژماریکی زۆری لە چالاکوانانی سیاسی و ڕۆژنامەنوسانی لە شاری هەولیر دەهۆک شار بەدەرکردوە بۆ شارەکانی تری هەرێمی کوردستان یاخود دەرەوەی وڵات، هاوکات ژمارەیکی زۆری لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی لە گونجی زیندانی ناوە.
هەموو ئەو هێرشانەی پەدەکەی بۆ سەر ڕۆژنامەنوس چالاکوانان وایکردوە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی کورە گەورەی مەسعود بارزانی و هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک حکوتێکی پۆلیسی و دووژمنی سەرسەختی ڕۆژنامە نوس چالاکوانان بناسرێت.
ک-ش