پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوان ئەنجام دەدەن
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دۆخی زیندانیان و ئازادنەکردنی ئەو زیندانیانەی ماوەی زیندانیان تەواو بووە، لە پەرلەمانەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.