پەیامی دایکی ئەلینا سانچێز_شەهید لێگەڕین
دایکی شەهید لێگەڕین (ئەلینا سانچێز) کە ٢٠١٨ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ شەهیدبوو، بۆ پشتگیریکردن لە کوردان لەم شەڕەی دوایی لە ڕۆژئاوا پەیامێکی نارد.
دایکی شەهید لێگەڕین (ئەلینا سانچێز) کە ٢٠١٨ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ شەهیدبوو، بۆ پشتگیریکردن لە کوردان لەم شەڕەی دوایی لە ڕۆژئاوا پەیامێکی نارد.
یەکێک لە دۆستانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پاتریشیا گریگۆرینی، دایکی ئەلینا سانچێز_شەهید لێگەڕێنـە.
پێشتر و پاش شەهیدبوونی شەهید لێگەڕینیش، دایکی وی، پاتریشیا گریگۆرینی چەندین جار پشتگیری بۆ هاوڕێیانی کچەکەی و گەلی کورد دەربڕیوە.
پاش چاودێریکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پاتریشیا پەیامی پشتگیری خۆی بڵاوکردەوە.
بوێری و ژیاندۆستی ئێوە پیرۆزە
"سڵاو، من دایکی ئالینا سانچێز، شەهید لێگەرینم، ناوم پاتریشیا گریگۆرینییە.
دەمەوێت لەم ڕۆژە سەختانەدا پشتیوانی خۆم بۆ گەلی کورد نیشان بدەم. بوێری و ژیاندۆستی ئێوە بە پیرۆز دەبینم.
یەکگرتنی ئێوە لەم تێکۆشانەدا لە بەرزترین ئاستدایە. هیوادارم دواجار ڕەوشەکان باشتر بن و ئەوەی شایەنین بەدەستی بهێنن. کچەکەمم کە گەلی ئێوەی زۆر خۆشدەویست، بەبیر دەهێنمەوە. بەم دیمەنە، دەمەوێت پشتگیری و خۆشەویستی و بەها بە تێکۆشانەکەتان ببەخشم و دەستخۆشیتان لێ بکەم بۆ دەستبەردارنەبوون لە دۆزی ژیانی ئازاد".
لێگەڕین لە منداڵییەوە
شەهید لێگەڕین لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئەرژەنتین لەدایکبوو. لە منداڵییەوە بە دڵسۆزی و ئیرادەی خۆیەوە بەدوای جیهانێکی جوانەوە بوو. پاش گەورەبوونی، ئەم تایبەتمەندییانەی پاراست و پێشی خست و بەم جۆرە دەستی بە گەڕانی خۆی کرد.
شەهید لێگەڕین بۆ تەواوکردنی خوێندنەوە پزیشکییەکەی لە ئەرژەنتینەوە چووە کوبا، پاشان بۆ ماوەیەک لە چیاپاس مایەوە. لە ساڵی ٢٠١١ گەیشتە کوردستان و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چووە ڕیزەکانی گەریلاوە.
ئەو پردی تەندرووستی بوو لەنێوان ئەمریکای لاتین و کوردستان
بە بینینی ڕاستی شەڕ، ئیرادەی وی بەهێزتر بوو. شەهید لێگەڕین خوێندنەکەی لە کوبا تەواو کرد و بۆ ماوەیەک گەڕایەوە ئەرژەنتین. لەم کاتەدا، چەندین پەیوەندی دامەزران کە هێشتاش بەردەوامە. شەهید لێگەڕین بووە پردێک لەنێوان ئەمریکای لاتین و کوردستان.
لە ساڵی ٢٠١٥ گەڕایەوە کوردستان و بە خێرایی بوو بە بەشێکی دانەبڕاو لە بنیاتنانی سیستەمێکی تەندروستی لە ڕۆژئاوا لەسەر بناغەی خزمەتکردنی گەل.
شەهید لێگەرین لە ١٧ی ئاداری ٢٠١٨، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری حەسەکە شەهیدبوو.
ئەو بۆ هەزاران کەس بووە نموونە و بە یادی ئەو هەردەم شۆڕش پێشدەکەوێت. بۆ یادی وی، لە تەل تەمر نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین بنیاتنرا".