پەژاک: پشتیوانی لە سەرهەڵدانی کارمەندانی تەندروستی لە ئێران دەکەین

کۆمیتەی تەندروستی پەژاک پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی کارمەندانی تەرندروستی لە ئێران دەربڕی و رایگەیاند: پێویستە هەموو رێكخراو و دام و دەزگا تەندروستیەكان لەبەرامبەر بە قڕكردنی ژنان و كۆمەڵگە هەڵوێست نیشان بدەن.

ماوەی چەند رۆژێکە پەرستاران و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی هەلومەرجی کارکردن و پێشێلکرانی مافەکانیان دەستیان بە مانگرتن وگردبوونەوەی ناڕەزایەتی کردووە.

لەو بارەیەوە کۆمیتە تەندروستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ناڕەزایەتیە دەربڕیوە، ئەمە دەقی راگەیەندراوەکەیە:

 پشتیوانی سەرهەڵدانی كارمەندانی تەندروستی لەئێران دەكەین

لەسەدەی بیست و یەكەم دا چاندی دەستدرێژی پیاوسالاری لەهەموو گۆڕەپانێكی ژیاندا بەدەستدرێژی كردنە سەر ژنان، نرخ و پیرۆزیەكانی كۆمەڵگە دەكەنە ئامانج. لەسەرەتای مێژووی مرۆڤایەتی تا رۆژی ئەمڕۆ هەمیشە ژن خاوەنی راستەقینەی ژیانن. لەكەسایەتی ژندا سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری كۆمەڵگە دەكاتە ئامانج و بەسیاسەتی دیزاینكردن هەوڵدەدات كۆمەڵگەی خۆی بۆنیاد بنێت. لەهەموو كۆمەڵگەیەكدا پێوەری ئەخلاق و ویژدان بەژن نوێنەرایەتی دەكرێت. ئەوەی ژیان بۆنیاد دەنێت و بەرێوەی دەبات و پاراستنی ئەخلاقی كۆمەڵگە دەكات لەئەساسدا بەهۆی بوونی ژنەوەیە. لەبەر ئەوەیە لەبەرامبەر بەزیهنیەتی پیاوسالاری بەمسۆگەری بەرێكخستن بوونی ژنانە. پێویستە هەموو گۆڕەپانی ژیان لەچوارچێوەی هاودەنگی و هاوبیری رێكخستن بوونی ژنان بەهێزتر بكەن. لەبەرامبەر بەو سیستەمە، خۆپاراستن و پێشخستنی پاراستنی گەوهەری ئەساسە. ئەو دەستدرێژیەی لەسەر ژنان بەرێوە دەبردرێت، دژ بەیەكێتی و یەكگرتوویی رێكخستنی ژنانە؛ چونكە ترسیان لەئێرادەی ژنانی خۆڕاگرە. نمونەی بەرچاو لە ١٦ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢لەئێران كۆشتنی ژنی كورد"ژینا ئەمینی" كە بووە قوربانی دەستی زیهنیەتی پیاوسالارانە. كۆمەڵگە بوونی خۆی لەسەرەتاوە بەفەلسەفەی"ژن، ژیان، ئازادی"تووی زیهنی ژیانی ئازادی رواندوە. بەو زانستە كۆمەڵایەتی دیسانەوە دەژینێتەوە و خوی لەهەموو جیهاندا بڵاو دەكاتەوە. بێگۆمان ئەو سیستەمەی كە پشت بە زیهنیەتی رەگەزگەرایی و دین پەرەستی هێزێكی بەرێكخستن كراوە كە لەبنەڕەتدا ژن لەناوخۆدا دەگرێت مەترسیەكی هەری گەورەیە. چونكە لەهەموو گۆڕەپانێكی ژیاندا ژن دەكاتە ئامانج. لەم رۆژانەش لەئەنجامی زیهنیەتی تەجاوزكار لەهیندستانی ژنێكی دۆكتوریان كۆشت. لەئێران لەكەسایەتی ژینا ئەمینی  و ئەو ژنە دۆكتورەی هیندستاندا زیهنیەتی پیاوسالاری جارێكی تر رووی چەپەڵی خۆی نیشان دا.  رۆژانە بەهەزاران ژن رووبەرووی زیهنیەتێكی وەها دەبنەوە، بەڵام كاراكتەری ژنی ئازادیخواز و خۆڕاگر هیچ كاتێك سەریان نەوی ناكەن و تەسلیم نابن و لێپرسینەوە لەو زیهنیەتە دەكەن. رێكخستن بوونی ژنان و بەرخۆدانی ژنان شەپۆل شەپۆل بەهەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. بروسكەی ئەفسوونئاوی بەرخۆدانی ژنان لە دڵی هەر ژنێكدا دەبێتە پەپولەیەكی ئازادی و باڵەكانی دەكاتە چەترێك بۆ روومەت و كەرامەتی نرخە ژیانیەكان. ئەو نرخانەی ژنان و كۆمەڵگە بەشێوەی پاراستنی گەوهەری و بەدەستی ژن و خاوەنداریەتی كردن لەو نرخانە مسۆگەر دەبێت. وەك ئەوەی كە رێبەری گەلان، رێبەر ئاپۆ پشتڕاستی كردبوویەوە"سەدەی بیست و یەكەم، دەبێتە سەدەی ژنان"، نیشانەیەكی ئەم راستیەیە. رەنگ و نەتەوەبوونی ژنان تەنیا بەناسنامەی خودی ژنانەوە مسۆگەر دەبێت. ئەو ژنە هیندوستانیەی كۆژرا، دۆكتوری كۆمەڵگە بوو. ئەو خەباتەی لەخزمەتی كۆمەڵگەدا بەرێوەی دەبرد، تەنیا بۆ ئەوە بوو بۆ ئەوەی ببێتە وەڵامێك بۆ ئێش و كۆلی كۆمەڵگە. بەشێوەیەكی وەحشیانە كرایە ئامانج. كۆمەڵگەیەكی زانستی و ئازاد تەنیا بەبۆنیادنانی سیاسەتیەكی تەندروست دەتوانێت چارەنووسی خۆی دیار بكات؛ چونكە خەباتكارانی تەندروستی لەبەرامبەر بەكۆمەڵگە بەرپرسیارن. بۆیە پێویستە لەدەرەوەی سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری هەموو دینامیك و هێزی كۆمەڵگە بەیەكەوە خاوەن هەڵوێستێكی یەكگرتوو بن. 

هۆشیاری كۆمەڵایەتی بەتێكۆشانی خەباتكارانی تەندروستی پێكدێت

لەچوارچێوەی مۆدیرنیتەی دیموكراتیكدا ژن و هەموو كۆمەڵگە ژیانی ئازاد، فەلسەفەی پێكەوەژیانی دیموكراتیانە و ئازادی ژن بپارێزێن. ناسنامەی دۆكتوربوون، ناسنامەیەكی جیهانییە. مۆدیرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت چاندی دەستدرێژی وەك شێرپەنجە لەنێو هەموو بەشی كۆمەڵگەدا بڵاو بكاتەوە. ئەوەش بەتایبەتی لەسەر جەستەی ژنان دەسەپێنن و بەرێوە دەبەن. لەبەرامبەر ئەم زیهنیەتە پێویستە سەرەتا خەباتكارانی تەندروستی بۆ كۆمەڵگەیەكی تەندروست لەبەرامبەر بەو هێرشە بێ ئەخلاقیانەوە بوەستنەوە. لەلایەنی جەستەیی و دەروونی، هۆشیاری كۆمەڵایەتی بەتێكۆشانی خەباتكارانی تەندروستی مسۆگەر ببێ. چونكە سیستەم كۆمەڵگە و لەكەسایەتی ژن دا بەشەڕێكی قورس و گرانی جەستەیی و رۆحی رووبەروو كردۆتەوە. یەكەمین بەرپرسیاریەتی و پێشەنگایەتی لەئەستۆی خەباتكارانی تەندروستییە و هەر لەبەر ئەوەشە كە سوێندی هیپۆكرات لەسەر بنەمای پاراستنی تەندروستی و ئەخلاق كۆمەڵگە دەدرێن.

وەك كۆمیتەی تەندروستی پەژاك بانگەوازی لەهەموو ژنان دەكەین كە بەفەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەیەكەوە كۆببنەوە و بەخاوەنداریكردن لە ناسنامەی ژنی ئازاد خۆتان بەرێكخستن بكەن. لەهەمانكاتدا كۆمەڵگەیەك بەچاند و كەلتوری دایكە خۆداوەند و كۆمەڵگەیەكی تەندروست بۆنیاد بنێن. بۆیە پێویستە هەموو رێكخراو و دام و دەزگای تەندروستیەكان لەبەرامبەر بە قڕكردنی ژنان و كۆمەڵگە هەڵوێست نیشان بدەن تا خاوەنداری لەرەنج و نرخی كۆمەڵگەكەیان بكەن. هاوكات پشتیوانی خۆمان لە ناڕەزایەتیەكانی خەباتكارانی تەندروستی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران رادەگەینین و داواكارین كە خەباتكاران و كارمەندانی تەندروستی ئاستی داواكاریەكانیان بڵندتر بكەن و خاوەنداری و پشتیوانی لەبەرخۆدانی هاوكارانیان لەزیندانەكانی رژێمی ئێران بكەن و لەبەرامبەر بە كۆشتن و لەسێدارەدان و زیندانیكردنی ژنان ئەركە بنەڕەتیەكانی كۆمەڵگەبوون بەجێ بهێنن. "