پەژاك: راپەڕین و مانگرتنی تشرینی یەکەم هەموویانی خستووەتە قۆناخی شۆڕشەوە
پەژاك لەراگەیەندراوێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشداری كوردستانیان و ئازادیخوازان لەمانگرتنی سەرتاسەری و راپەڕین لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و ئەوروپا دەربڕی.
پەژاك لەراگەیەندراوێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشداری كوردستانیان و ئازادیخوازان لەمانگرتنی سەرتاسەری و راپەڕین لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و ئەوروپا دەربڕی.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"بەدەركردنی راگەیەندراوێك سۆپاس و پێزانی خۆی بەبەشداری شكۆمەندانەی كوردستانیان لەناوەوە و درەوەی وڵات لەگردبوونەوە شۆڕشگێڕیەكان دەربڕی. هاوكات پەژاك جەختی لەسەر یەكپارچەبوون و یەكگرتووبوونی گەلان بەناوەندبوونی ئازادی گەلان و ئازادی ژنان كردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكەی پەژاك وەهایە:
لەچوارچێوەی بانگەوازیەكەماندا؛ پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"، كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كۆدار" و كۆمەڵەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كەژار" بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لەرۆژی یەكی مانگی تشرینی یەکەەم دا "یەكەمی ئۆكتۆبەری 2022" لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران هاودەنگ بوو لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی تردا، گەلەكەمان لەپاڵ گەلانی تری ئێران ئەفسانەیەكی گەورەی تریان خولقاند و راپەڕینە سەرتاسەریەكانی سەرشەقامەكان و ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەكان لە زیاتر لە 150 وڵاتی جیهان بەگەورەترین پشتیوانی گەل وەرچەرخا.
بەم بۆنەوە سۆپاس و پێزانینی خۆمان لەگەلەكەمان لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كە بەشێوەیەكی شكۆمەندانە ئەفسانەی مانگرتن و راپەڕینیان نەخشاند و هاوكات دەستی ماندوونەبووی هەڤاڵانەمان لەئەنجوومەن و كۆمیتەكانی پەژاك كە سەركەووتوانە 22هەمین ئاكسیۆنیان شكۆمەندیان بەرێوە برد، دەگوشین.
بێگۆمان، بزوتنەوەی"ژن، ژیان، ئازادی"لەپانزدەهەمین رۆژی راپەڕین و مانگرتنی سەرتاسەری یەكەمی تەشرین لەسەرەتای شۆڕشێكدا جێگای گرتووە. گەلان توانوویانە بەپاراستنی یەكبوون و یەكگرتوویی سەرتاسەری لەقۆناخی سەرهەڵدان و راپەڕین بەرەو شۆڕشی ئازادی هەنگاو بنێین. لەمەو بەدوا رەوش گۆڕاوە و وەكو رابردووی لێ نایتەوە. ئەم بزوتنەوەیە، لەهەمانكاتدا وچەی شۆڕشی گەلی كورد و تێكۆشانی مێژووییەكەیە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران. ئەم بزوتنەوەیە بەهەموو هێزیەوە دوو ئامانجی گەورە"ئازادی گەلان و ئازادی ژن"بەپشتبەستن بە"یەكبوون و یەكیەتی گەلان"بەدوور لە شەڕ و ستەم لەهەناوی خۆیدا بەجێ كردوە و تا ئەم ئاستەش بەنرخترین دەسكەوتەكانی بەدەستهێناوە.
وەكو پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"، جارێكی تر لەهەموو گەلانی ئازادیخواز و ژنانی ئازدیخواز كە بۆ ئازادی یەكجارەكی و هەمیشەیی تێكۆشانیان كرد و لەیەكەمی تەشرین مانگرتنی سەرتاسەری و ئەفسانەیان ئافراند، رێز و سۆپاسی خۆمانیان پێشكەش دەكەین. راپەرینی سەرتاسەری نیشانی دا كە گەلان بەیەكیەتی و یەكگرتوویی و هاودەنگی دەتوانن رێنسانسی سەدەكەی خۆیان لەدڵی رۆژهەڵاتی ناویندا بخۆلقێنن. ئازادی گەلان بەئازادی ژنان دەستەبەر دەبێت و لەئێستاوە رووناكی راستترین شۆڕش دەبینین.
ژ.ت