قەیومی شاری وان دەستی کردووە بە لەناوبردنی بەڵگەنامەکان
شارەوانی مەزنی وان کە قەیوم بەڕێوەی دەبات، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە هەرێمییەکان دەستیکردووە بە لەناوبردنی بەڵگەنامەکان.
شارەوانی مەزنی وان کە قەیوم بەڕێوەی دەبات، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە هەرێمییەکان دەستیکردووە بە لەناوبردنی بەڵگەنامەکان.
بەڵگەنامەکانی پلاندانان، خزمەتگوزارییە داراییەکان، کارە تەکنیکییەکان و خزمەتگوزارییەکانی ئامێر بە بارهەڵگری گوازراونەتەوە بۆ دەرەوەی شار.
جێگای سەرنجە کە کارێکی لەو شێوەیە لە نزیک هەڵبژاردنە هەرێمییەکان ئەنجام بدرێت. بەڵام بەپێی کارنامەی بەڕێوەبەرەکانی هەرێمەکە جگە لە هەندێک حاڵەتی وەک کۆتایی دۆسیەکە، دەبێت بەڵگەنامەکانی تر تا دە ساڵ لەژێر کۆنتڕۆڵدا لە ئەرشیفدا بن.
ئەو شارەوانییانەی قەیومەکان بەڕێوەی دەبەن زۆرجار لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیی و وێنانەی دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوتوون، بەڵگەنامەکان بە حەفارە و بارهەڵگرەوە دەبەنە دەرەوەی شار.