عێراق هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی بۆسەر فڕۆکەخانەی عەربەت شەرمەزار دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک هێرشەکانی زیادکردووە و هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەتی شەرمەزار کرد. سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشەکان یاداشتێک دەدەنە تورکیا.

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق بەبێ هیچ هۆکارێکی سەربازی و ئەمنی خەڵکی مەدەنی و بنکەی سەربازی و ئەمنیی دەکاتە ئامانج بەتایبەتی لە باشووری کوردستان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێشتر بە ڕوونی بە دەسەڵاتدارانی تورکمان ڕاگەیاند، ئامادەین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پێکەوە دابنیشین. تورکیا وەڵامێکی ڕاست و ڕوونی نەدایەوە. هەندێک جار پێشێلکاری ئەمنی و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا بوونی هەیە .بەڵام هێرشە سەربازییەکان کە سەرباز و شار و خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، بنەماکانی دراوسێیەتی بن پێ دەکات و یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەتی دەکەنەوە. تورکیا بە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڕەشە لە عێراق دەکات.ئەم هێرشە دووبارەبووانە بۆ سەر شارە ئارامەکانی هەرێم شەرمەزار دەکەین".

بۆشەرمەزار کردنی هێرشەکان یاداشتێک دەدرێتە تورکیا

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە عێراق یاداشتێک بۆ تورکیا دەنێرێت بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و دەڵێت: "دەستپێشخەریمان کرد پەیوەندی بە وەزارەتی ئاسایشەوە بکەین بۆ ئەوەی زیاتر گوێ لەڕاپۆرتەکە بگرین. هەروەها پەیوەندی بە جڤاکی نێونەتەوەییەوە دەکەین و بەمەبەستی شەرمەزار کردن باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد بانگ دەکەین و یاداشتێک بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەنێرین.لەدژی ئەوانەی دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئاسایش و سەروەری وئارامی عێراق، بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان شەرمەزارکردنی بەدڵ تێدەکۆشین".