ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە لە بەرلین پیرۆزکرا

١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە بەرلین پیرۆزکرا.

١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا پیرۆزکرا. دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە لە ڕێگەی سکایپەوە پەیامێکی پێشکەشکرد.

 لە پیرۆزباییەکەدا سلاڤا ڕۆژاڤا، ڕەزگار ئۆسکان، شەریف ئۆمەری، هۆزان ئایدین و دلۆ دۆغان چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

لە مەراسیمەکەدا، کەرەم گۆک هاوسەرۆکی فەد – کورد ئاماژەی بە پەیوەندیی نێوان شۆڕشی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی پەیەدە کرد.

هەروەها ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدەی پیرۆزکرد.

ساڵح موسلیم گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بەبیرهێنایەوە و وتی: "بەڕاستی ئەمە شەرمەزارییە بۆ ئێمە، کە ماوەی چەند ساڵێکە رێبەری گەلێک لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە، بۆیە پێویستە گۆشەگیرییەکە تێکبشکێنرێت".

ئاهەنگی پیرۆزبایی ١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بە گەشتێکی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ژ.ت