فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ دێرسیم نورحەق کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ شەهید بوو، هەروەها یەک لە فەرماندە دامەزرێنەرەکانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) کارکەر توڵهەڵدان کە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە عەفرین شەهید بوو، لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان و ناڤ_بەرلین لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
بنەماڵەی شەهیدان و کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری یادەکە بوون، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) دایکە شەمسە جەختی کردەوە پێویستە خاوەنداری لە شەهیدان بکرێت و خەونەکانیان بەدی بهێنرێت.
پاشان برای دێرسیم نورحەق، دەنیز ئینان و لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید کارکەر توڵهەڵدان ئەنگین ئولوگانا قسەیان کرد.
دواتر لەسەر ناوی تێکۆژن وتەیەک پێشکەش کرا، جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان و ڕێگەی شەهیدان.
لە یادەکەدا زەفەر کاراکایا شیعری "گۆرانی ئەو کەسانەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاودەنێن" لە نووسینی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، خوێندەوە. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.