شەهید سورخوێن ئارام لە مانهایم یادکرایەوە
شەهید سورخوێن ئارام بە بەشداری خزمەکانی لە مانهایم یادکرایەوە.
شەهید سورخوێن ئارام بە بەشداری خزمەکانی لە مانهایم یادکرایەوە.
سورخوێن ئارام (مەدین ئونڤەر) لە ٤ ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. بە چالاکییەک لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا یادکرایەوە.
یادەکە لەلایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و مەجلیسی ژنانی ڕوناهی-بێریڤان بەڕێوەچوو. خزمانی شەهید و دەیان کوردستانی بەشداربوون.
بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو.
پاشان، بەناوی ڕێکخەرانی یادەکەوە، وتار خوێنرایەوە. لە کەسێتی شەهید سورخوێن ئارام، ئاستی سوپابوونی ژن و ڕۆڵی ژن لە مەزنکردنی بەهاکانی جڤاک خرایەڕوو.
ئەو چوار گەریلایەی لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی لجێ شەهیدبوون، یادکرانەوە.
یادەکە بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.