لە گەڕەکی درانسی پاریس بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهید بوون و ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزڵ و میر پەروەر لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس شەهید کران مەڕاسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
گەلێک کوردستانی بەشداری چالاکی یادکردنەوە بوون کە لە لایەن ئەنجوومەنی ژنانی زینەوە ڕێکخرا بوو.
ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئا) زۆزان دێرک و ئەندامی کۆنسەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) موراد جەیلان لە یادکردنەوەکەدا قسەیان کرد.
زۆزان دێرک ئاماژەی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی کورد کرد و گوتی:"بونیاتنەری هەموو ئەمانە ساکینە جانسزە. ساکینە جانسز ئەندازیاری تەڤگەری ژنانی کوردە. ئەندازیاری ئەو و هەڤاڵە ژنە شەهیدەکانمان شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوایان دروست کرد. هەموو جیهان لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی کورد ئیلهامی وەرگرتووە".
پاشان موراد جەیلان ٦ شەهیدەکەی پاریسی یادکردەوە و گوتی: "تێکۆشانەکانمان فراوان بکەین، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و پشتگیری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بکەین".
جەیلان لەسەر گرنگی ڕێپێوانی ١١ی کانوونی دووەم لە گارێ دو نۆردی پارس هەڵوەستەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت هەموو کەسێک بۆ ڕێپێوانەکە خەبات بکات.