بە دیمەن

شەهیدانی پاریس لە گەلێک شار یادکردانەوە

کوردستانیان لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا و لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکووژی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢دا شەهید بوون یادکرانەوە.

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دارمشتاتی ئەڵمانیا بۆ ساکینە جانسز (سارا)، لەیلا شایلمەز (ڕوناهی) و فیدان دۆغان (ڕۆژبین) لە ساڵی ٢٠١٣دا شەهید کران و ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، عەبدولڕەحمان کزڵ و میر پەروەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە پاریس شەهیدا کران مەڕاسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە یادکردنەوەکەدا کە لە لایەن تەڤگەری ژنانی کوردوە ڕێکخرا بوو، دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، بە ناوی تەڤگەری ژنان رحا دێرسیم و خزمانی شەهید ئەڤین گۆیی و عەبدولڕەحمان کزڵ ئامادەبوون. یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێکرد.

زەینەب کارا لە کەسێتی ئەڤین گۆییدا بە ریزداری شەهیدانی یادکردەوە و گوتی: "شەهید بۆ ئێمە بوو بە ڕێگەی ئازادی. هەرگیز دەست لەم ڕێگەی شکۆمەندی و ئازادییە بەرنادەین. ئەم ڕێپێوانە درێژەی ئازادییان بە سەرکەوتن تاجدار کرد. تاوەکو تێکۆشانمان بەردەوام بێت شەهیدیش دەبێت".

رحا دێرسیم لە سەرەتایی قسەکانییدا بەڕێزەوە شەهیدانی پاریسی یادکردوە و گوتی: "شەهید بوونی ئەوان بەرپرسیارێتییەکی مەزنی خستەسەر شانمان. بەو بەرپرسیارێتی و هۆشیارییەوە خواستەکانیان بۆ ئازادی بەدی دەهێنین. سەری خۆمان لە بەردەم شەهیدان نەوی دەکەین".

یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک بەردەوامبوو، بە دروشم و هەلهەلە کۆتایی هات.

پاریس

بە هەمان مەبەست لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێلی پاریس مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو. یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. سوزان دێرک لە یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و شەهیدانی ئازادی یادکردەوە. هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا کرد و دووپاتی کردەوە کە نابێت کورد بە تەنها جێ بهێڵڕێت.

سیاسەتمەدار موراد جەیلان تیشکی خستەسەر یادکردنەوەی شۆڕشگێڕانی ژن کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا شەهید بوون و بانگەوازی خاوەندارێتی کرد.

یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک بەردەوامبوو، بە بەرزکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.