سکاڵا لە دژی ٤ پەرلەمانتاری تری هەدەپە تۆمار کرا

سکاڵانامەیەک بۆ لێسەندنەوەى پارێزبەندیی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، عومەر ئۆجالان، نوسرەت ماچیم و رەمزییە تۆسون پەرلەمانتارانی هەدەپە پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرا.

بۆ لێسەندنەوەى و زەوتکردنی مافی پارێزبەندیی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ٤ سکاڵا لە دژی ٤ پەرلەمانتاری هەدەپە رادەستی پەرلەمانی تورکیا کرا.

ئەو پەرلەمانتارانەى هەدەپە، کە سکاڵایان بۆ لێسەندنەوەى پارێزبەندی لە دژی تۆمار کراوە بریتین لە، عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپەى کۆجالی، عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەى رحا، نوسرەت ماچین پەرلەمانتاری هەدەپەى رحا و رەمزییە تۆسون پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد.

ژ.ت