سی پی تی: گۆشەگیری لە ئیمراڵی بابەتێکە کە ئێمە بە هەستیارییەوە چاودێری دەکەین

سکرتێری جێبەجێکاری کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) هیگ شێتویند باسی لەوەکرد، کە هەستیارن لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەن و وتی، هەفتەی رابردوو لەگەڵ پاڕێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەیان هەبووە.

کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە بروکسێل ئاشکرا کرد.

لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا کە پەیامنێری ستێرک تیڤی سەبارەت بە ئیمراڵی پرسیارێکی سەبارەت بە ئیمراڵی ئاراستەکرد، لە وەڵامدا سکرتێری جێبەجێکاری سی پی تی هوگ چێتویند وەڵامی روونی نەدایەوە و قسەکردن لەوبارەی ئاراستەی کاربەدەستانی تورک کرد.

شێتیوند ئەوەی خستەڕوو، "هەر کاتێک سەردانی تورکیا دەکەین، لەسەر ئەو بابەتانە لەگەڵ کاربەدەستانی تورک گفتوگۆ ئەنجام دەدەین".

چێتیوند باسی لەوەکرد، "ئەوە گفتوگۆیەکی تایبەت (شاراوە)یە. بابەتێکە کە کۆمیتەکە بە وریاییەوە لەسەری راوەستە دەکات. دەمانویست راپۆرتی پەیوەست بە سەردانەکەی ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا بکەین. ئەوەی دەبێت بڕیار لە کاتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە بدات کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکن. بابەتێکە کە ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین و هەستیارین لەوبارەوە، هەفتەی رابردوو کۆمیتەکەمان لەگەڵ پاڕێزەرانی بەڕێز ئۆجالان دیداریان کرد. بابەتێکە کە جاودێری دەکەین . کاتێک بە گونجامان زانی، پەیوەست بەو پرسە سەردان ئەنجام دەدەین".  

سی پی تی راپۆرتی خۆی لە بارەی سەردانەکەی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئیمراڵی ئاشکرا نەکردووە. هەروەها شوباتی ٢٠٢٤ چوونە تورکیا، بەڵام سەردانی ئیمراڵییان نەکردبوو. ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە. داواکاری پارێزەران و بنەماڵەکان کە هەموو هەفتەیەک پێشکەش دەکرێن، وەڵام نادرێنەوە.

لەپێناو کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانێکی بێ پسانەوە بەڕێوەدەچێت.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک لەپێناو ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە لە چالاکیدان. کەسوکاری زیندانیانیش چەندین مانگە بەردەوامن لە چالاکی ئێشکگری.

هـ . ب