لە هێنێ تەقینەوە: عومەر کۆچ ژیانی لەدەستدا

عومەر کۆچی تەمەن ١٨ ساڵ بە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک لە کێڵگەی کۆکێی سەر بە ناوچەی هێنێ ژیانی لەدەستدا.

لە کێڵگەی کۆکێی گوندی قەدیشتی سەر بە ناوچەی هێنێی ئامەد تەنێک تەقیەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا عومەر کۆجی تەمەن ١٨ ساڵ و هـ. کۆچی تەمەن ١٥ ساڵ کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان بوون، برینداربوون. عومەر کۆچ لە شوینی رووداوەکە گیانی لەدەستدا. براکەشی بەمەبەستی چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە.

هـ. ب