وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) سەعدی ئەحمەد پیرە دەربارەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی خەبات ـی سەر بە پەدەکە ناڕەزایەتی دەربڕی و گوتی: "دەوڵەتی تورک هاندەدات بۆ هێرشکردنە سەر سلێمانی".
سەعدی ئەحمەد پیرە دەربارەی هەواڵی ڕۆژنامەکەی سەر بە پەدەکە گوتی: " ١٤ى ئهم مانگه و به مانشێتى گهوره نووسراوه "له سنوورى سلێمانى، پهكهكه هێزى چهكدار دروستدهكات و رهوانهى قهندیل و رۆژئاواى كوردستانی دهكات".
پیرە ڕایگەیاند رۆژنامەکە رۆژنامەى حزبەکەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، کە هاوکات جێگرى سەرۆکى پەدەکەیە.
سەعدی پیرە دەربارەی بانگەشەکانی ڕۆژنامەکەی پەدەکە گوتی: " مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەت و حکومەتى سلێمانیشە لەبرى ئەوەى پارێزگارى لە سلێمانى بکات و بە تورکیا بڵێت، هەڕەشەکانتان لە سلێمانى بێمانایە، کەچى هانى تورکیا دەدات هێرش بکاتە سەر سلێمانى. دەبێت پەدەکە و یەنەکە لەبارەى ئەو پێشهاتانە لە نزیکترین ماوە کۆببنەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە بکەن و بزانین بە چی مەبەستێک ئەو بابەتە نووسراوە، چونکە ئەمە فۆڕمێکى تازەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ یەنەکە و بەڵگەیان چییە کە ئەو کارە کراوە".