لە شەنگال کەمپەینی "ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکانتانە" بەردەوامە
چالاکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە ناوی "ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکانتانە" لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.
چالاکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە ناوی "ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکانتانە" لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.
تاژێ لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کەمپەینی "ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکانتانە"ی دەست پێ کرد و لە زۆربەی ناوچە و گوندەکان و شاری شەنگال بەردەوامە.
ژنان لە چوارچێوەی کەمپەینەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کورتە ژیاننامەیەک وەک دیاری دەدەنە ماڵەکان، گەل بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە هەوڵەکە دەکەن و دەڵێن لە کاتی فەرمانەکەوە تا ئێستا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان میوانی ماڵەکانیانە.
لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا ئەندامی مەجلیسی ژنانی بۆریکێی سنونێ چوونە سەردانی ماڵەکان و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە دیاری.
لە سەردانەکەدا ئەندامی مەجلیسی ژنان وڵات جانۆ باسی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵەکانی لەپێناو جڤاکی ئێزدی کرد و گوتی: "تا سەرۆکمان ئازاد نەبێت، ئێمەش ئازاد نابین، تا کۆتایی شوێنکەوتەی فیکر و ڕامانی وی دەبین. بۆ ئازادی جەستەیی وی، هەر شتێک بکەوێتە ئەستۆمان دەیکەین".
هەروەها هاوڵاتییەک بە ناوی حەیدەر کۆرکۆرکی بە گەرمی پێشوازی لەو هەوڵە کرد و گوتی: "سەرۆک ئاپۆ لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە لە دڵماندایە و هەمیشە لە دڵماندا دەبێت".
ئەندامی مەجلیسی ژنانی بۆریکێ، خۆخێ سەیدۆ لە سەردانەکەیدا بۆ ماڵی حاجی موراد قسەی کرد و گوتی: "ئێمە وەک مەجلیسی ژنان وێنەکانی سەرۆک ئاپۆ پێشکەش بە بنەماڵەکان دەکەین، لە سایەی فکر و ڕامانی وی، لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ ڕزگاربووین" ، حاجی موراد بەخێرهاتنی کردن و هیوای خواست لە نزیکترین کاتدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.
هەروەها گەنجێک بە ناوی ماهیر باپیر گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٤ سەرۆک و فیکری ویمان ناسی، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا سەرۆک میوانی ماڵەکەمان بووە و هەمیشە میوانی ماڵەکەمان دەبێت".