ته‌جه‌شه له دژی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ناوچه‌ی درانسی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا رێپێوانێكی ساز كرد.
چالاكوانان له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دیموكراتیكی درانسی (دهكهتهمه) تا شاره‌وانی درانسی رێپێوانیان كرد.
چالاكوانان دروشمیان بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌وته‌وه، له‌به‌رده‌م شاره‌وانی درانسی بۆ رێزلێنان خوله‌كێك به بێده‌نگی وه‌ستان.
له راگه‌یه‌نراوی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌وێ خوێندرایه‌وه، داوایان له سی پی تی كرد كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، " سی پی تی سه‌ردانی ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌ی ئیمراڵی كردووه كه له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ به‌دواوه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه نازانرێت. به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه ئه‌و دیداره كه له دوای ١٨ مانگ ئه‌نجام درا به نرخ ده‌بینین".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌جه‌شه به‌م جۆره به‌رده‌وامه: "سی پی تی راپۆرتی سه‌ردانی پێشووی خۆی له ئایاری ٢٠١٩ ی له پاش ١٥ مانگ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندبوو، كه به تایبه‌تی له خاڵی په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌بێت هه‌نگاوی جددی هه‌ڵبگیرێن.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سی پی تی به‌گوێره‌ی راسپادهكان پێویستبوو به‌ره‌وپێشچوون هه‌بێت، به‌ڵام داگیركه‌ران له‌سه‌ر سیاسی گۆشه‌گیركردنی رێبه‌ر ئاپۆ كه له دورگه‌ی ئیمراڵی به شێوه‌یه‌كی جه‌سته‌یی به‌دیل گیراوه، پێداگرییان كرد و گۆشه‌گیرییان توندتر و قوڵتر كرده‌وه.
هه‌رچه‌نده ئێمه سه‌ردانی سی پی تی وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، به تایبه‌تی ئێمه ده‌مانه‌وێت باس له‌وه بكه‌ین كه ئه‌و دۆخه ئه‌و راستیه‌ی كه ١٨ مانگه زانیاری وه‌رناگیرێت، نه‌گۆڕیوه. هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی دیداری پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كان و رێزگرتن له مافی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ به شێوه‌ی بێ سنوور و به بێ رێگریی هێشتا سه‌ره‌كیترین داواكاری گه‌لی كورده. قورسی دۆخه‌كه دیار، ئێمه ده‌مانه‌وێت سی پی تی به زووترین كات راگه‌یه‌نراو بدات و بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌لومه‌رجی ئه‌شكه‌نجه رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ و زیندانیانی تر له ئیمراڵی ساز بكرێت، ئێمه وه‌ك گه‌نجانی ته‌جه‌شه چاوه‌ڕوانیمان له رای گشتی، لایه‌نه یاساییه‌كان و لایه‌نه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن".
هـ . ب