ته‌رمی ئاكارسه‌ل دوای توێكاری به‌خاكده‌سپێردرێت

ته‌رمی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و رۆژنامه‌وان ناگیهان ئاكارسه‌ل له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆنیا وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و دوای كاره‌كانی توێكاری له‌ گونده‌كه‌ی به‌خاكده‌سپێردرێت.

ته‌رمی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لیێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی، ئه‌كادیمیسیان و رۆژنامه‌وان ناگیهان ئاكارسه‌ل كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ ٤ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ شاری سلێمانی باشوری كوردستان تیرۆركرا، دوای گه‌یشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆنیا و دوای كاره‌كانی توێكاری له‌ ده‌زگای پزیشكی داد به‌ره‌و گوندی گۆلیازی جیهانبه‌یلی ده‌گوازرێته‌وه‌.

په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و كۆنیا رۆیشتوون.

هـ . ب