TKP/ML-TÎKKO: پەکەکە سەنگەرێکى گرنگی بەرخودانە

TKP/ML-TÎKKO ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکەی پیرۆزکرد و رایگەیاند، پلانی پاکتاوکارانەى ئەمریکا سەرناکەوێت.

فەرماندەیى رۆژئاوای TKP/ML-TÎKKO بە بۆنەی ساڵیادى دامەزراندنی پەکەکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "پەکەکە لە مێژووی شەڕی ٤٠ ساڵەدا بۆ تێکۆشانی ئازادی و مافە دیموکراتیکەکانى گەلی کورد سەنگەرێکى گرنگی بەرخودانى ئافراندووە. لە شەڕی ٤٠ ساڵەدا دەیان هەزار شەڕڤان لە تێکۆشانی ئازادی دا شەهیدبوون و رێگا و نەریتێکى بەهێزی شەڕیان ئافراندووە.

بە کردەوە شەڕی گەریلایى لە چوار پارچە بەبێ پسانەوە بەڕێوەدەبات. گەنجینەى گەریلایى بەهێز و دەوڵەمەند کردووە. پەکەکە بە کردەوەى خۆی لە شەڕی گەریلایدا و ئەو دەستکەوتانەى کە خوڵقاندونی بووەتە حیزبێکى گرنگی تێکۆشان، کە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا سەرنجی هەموانى بۆ لای خۆی راکێشاوە".

"هەوڵەکانى ئەمریکا سەرناکەوێت"

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هەوڵەکانى ئەمریکا بۆ سەرکوتکردن و کۆنترۆڵکردنى پەکەکە سەرناکەوێت. دەبێت بەڕێوەبەرایەتیى ئەمریکا باش ئەوە بزانێت کە پەکەکە خاوەنی هێزێکى جەماوەریى گەریلاییە، کە هیچ بڕیارێکى ئیمپریالیست دەرەقەتی نایەیت.

هەر چۆن ناتوانرێت گەلێک لەناو ببرێت و بسڕدرێتەوە، ناشتوانرێت شەڕڤانان و پێشەنگەکانى گەریلای گەلی کورد و مەزڵومانیش بسڕدرێنەوە و پاکتاو بکرێن".

ر.م