تەرمی فەوزی ئۆزمەن لە گوندی شۆراخ بەخاک سپێردرا
تەرمی سەرۆکی ئینستیتوتی کوردی لە ئاڵمانیا، فەوزی ئۆزمەن، لە گوندی شۆراخی سەر بە قەزای چادێ بەخاک سپێردرا.
تەرمی سەرۆکی ئینستیتوتی کوردی لە ئاڵمانیا، فەوزی ئۆزمەن، لە گوندی شۆراخی سەر بە قەزای چادێ بەخاک سپێردرا.
سەرۆکی ئینستیتوتی کوردی لە ئەڵمانیا، فەوزی ئۆزمەن، کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتبوو، ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لە شاری هاگن لە نەخۆشخانەی (AKH) کە لەوێ چارەسەری بۆ دەکرا، کۆچی دوایی کرد. دوای مەراسیمی ماڵئاوایی لە ئەڵمانیا، تەرمی ئۆزمەن برایەوە ئەرزەڕۆم و لە گوندی شۆراخی سەر بە ناوچەی چادێ سەر بە ئەرزەڕۆم بەخاک سپێردرا.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئەرزەڕۆم مەراڵ دانش بەشتاش و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و پارتی چەپی سەوز و زۆر کەسی دیکە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی فەوزی ئۆزمەن بەشدارییان کرد.