تەرمی عوبەید جنیدی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عوبەید جنێدی کە لە کەمپی هۆڵ لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو، بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عوبەید جنێدی کە لە کەمپی هۆڵ لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو، بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا.
بە سەدان دانیشتوانی ناوچەی گرکێ لەگڵی و تەل کۆچەری کانتۆنی قامشلۆ تەرمی شەهید ئەحمەد عەباس متێران (عوبەید جنێدیان لە گۆڕەپانی ئازادی وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهید عیقاب ئەسوەدی تەل کۆچەر بەڕێکەوتن.
لە گۆڕستانەکە محیەدین خێرکا فەرماندەی هەسەدە قسەی کرد و وتی، " قەسەدە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لەدژی هەموو گروپە تیرۆریستەکان لەژێر جیاواز کە دەوڵەتە زلهێزەکان نەیاندەتوانی بەرانبەریان بوەستنەوە، شەڕی کرد. ڕۆڵەکانی ئەم هەرێمە تیرۆریان تێکشکاند.
مێحەدین خێرکا بەڵێن پاراستنی گەل و مسۆگەرکردنی ئاسایشیدا.
شێخ رەسول ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی گرکێ لەگێ قسەی کردو ئاماژەی بە تێکۆشانی شەهیدان بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی کرد.
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێدرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم بەخاکسپێردرا.
ف.ق