تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئۆزمەن بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەری تەڤ-چاندی ئەوروپا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەھۆی کۆچی دوایی ئەوەوە کەلێنێکی گەورە ساز دەبێت.
بەڕێوەبەری تەڤ-چاندی ئەوروپا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەھۆی کۆچی دوایی ئەوەوە کەلێنێکی گەورە ساز دەبێت.
بەڕێوەبەری تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی تەڤ-چاندی ئەوروپا دا ھاتووە، بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای بەنرخ و کۆڵنەدەر فەوزی ئۆزمەن-مان پێگەیشت. کۆچی دوایی بەڕێز فەوزی ئۆزمەن خەسارێکی گەورە بۆ کولتوور، ئەدەبیات و زمانی کوردی بوو. تا کۆتایی تەمەنی دژی جینۆساید و تواندنەوەی کولتووری و سیاسەتەکانی داگیرکەران خەباتی کرد. هەرچەندە مامۆستا فەوزی ئۆزمەن وەک مامۆستای زمان و لێکۆڵەر کاری دەکرد، بەڵام ھەر بوارێکی وەک گۆڕەپانێکی کار و خەباتی نەتەوەی دەبینی. شۆڕشێکی بێدەنگ لە دژی تواندنەوەی کولتووری بوو. سەدان گەنجی کوردی فێری زمانی خۆیان کرد، دەیزانی فێربوونی زمان و کولتوور بەرخۆدانێکی نەتەوەییە، تا زیاتر لێکۆڵینەوەی دەکرد، گوڕ و تینی بە کارەکەی دەدا و واتای بە خەباتی نەتەوەیی دەبەخشی.
مامۆستا ئۆزمەن خاوەن کەسایەتییەکی لەخۆبووردە و ڕۆشنبیر بوو
لە پەیامەکەیدا بەڕێوەبەری تەڤ-چاندی ئەوروپا ھەروەھا ڕایگەیاندوە، بەھۆی کۆچی دوایی مامۆستا ئۆزمەن کەلێنێکی گەورە ساز دەبێت. مامۆستا ئۆزمەن خاوەنی کەسایەتییەکی لەخۆبووردە و ڕۆشنبیر بوو و کۆچی دوایی خوێندکار و هاوڕێکانی دڵگران کرد.
لە کۆتایی بەیامەکەشدا ھاتووە، لەم کاتەدا کە گەلەکەمان لە هەموو ڕوویەکەوە لە گۆڕەپانەکان ڕووبەڕووی هێرشێک دەبێتەوە، کە ھاوشێوەی نییە و خۆراگری دەکات، پێویستی بەو جۆرە کەسایەتیانە هێندەی تر گرنگتر دەبێت. ئێمە وەک بزووتنەوەی کولتووری لە ئەوروپا، چۆن لە ماوەی ژیانیدا کارەکانیمان بەرز نرخاند، بە کۆچی دوایشی تووشی خەم و پەژارە بووین. ئەوە خەسارێکی گەورەیە بۆ کولتوور و ئەدەبی کوردستان. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی ئۆزمەن، ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا، پێنی کورد، کەنەکە، یەمەکە و گەلی کوردستان دەکەین.
ژ.ن