تولای حاتەم ئۆغولاری: ئەم وڵاتە پێویستی بە نان و دادپەروەرییە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغولاری لە ناوچەی شەهزادەلەر سەردانی کرێکارانی گەیاندن و جوتیارانی کرد و وتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بە نان و دادپەروەرییە."
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغولاری لە ناوچەی شەهزادەلەر سەردانی کرێکارانی گەیاندن و جوتیارانی کرد و وتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بە نان و دادپەروەرییە."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغولاری لە چوارچێوەی کەمپینی "نان و دادپەرەوری"دا لە ناوچەی شەهزادەلەر سەردانی کرێکاران و جوتیارانی کشتوکاڵکردنی ئەمساڵی کرد.
لە سەردانەکەدا حاتەم ئۆغولاری و شاندەکەی سەردانی کرێکارانی کێڵگەی چاندنی بیبەرییان کرد و گوێبیستی کێشەکانیان بوو و ئاماژەی بەوەدا لە چوارچێوەی کامپینی "نان و دادپەرەوری"دا لە کوردستان و تورکیادا لەگەڵ کرێکاران و جوتیاراندا کۆدەبنەوە و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان دەکەن.
هەر لە قسەکانیدا حاتەم ئۆغولاری ئاماژەی بە ڕەوشی خراپی کرێکاران و جوتیاران کرد و وتی: "بەدوداچوون بۆ کێشەی جوتیاران و کرێکارانی ژن و منداڵ دەکەین. ئەم وڵاتە هەم پێویستی بە نانە و هەمیش پێویستی بە دادپەروەری هەیە. تاوەکو منداڵێکی ١٤ساڵ کرێکاری بکات ناتوانین باس لە دادپەرەوەری بکەین. کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەکانیان لەبەرچاوبگرێت."
دواتر شاندەکە بەرەو ناوچەی جۆلەمێرگ بەڕێکەوتن، بڕیارە لەوێیش سەردانی کرێکار و جوتیاران بکات.