تورکمان: گەل دەسەڵاتی یەک کەسی ناوێت
ئەمیر عەلی تورکمان هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری هەڵبژاردنەکانی هەدەپە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
ئەمیر عەلی تورکمان هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری هەڵبژاردنەکانی هەدەپە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
تورکمان ڕایگەیاند کە ئامانجی یەکەمی یەکێتیی رەنج و ئازادی بڕیاری زیادکردنی تێکۆشانە لە دژی ڕژێمی یەک کەسی و ڕایگەیاند "هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ گەشەکردن و پەرە پێدانی یەکێتیەکە".
ئێمە ڕێگای سێیەم دروست دەکەین
تورکمان ڕایگەیاند کە بەشەکانی کۆمەڵگا لەو بارودۆخەی ئێستا ڕازی نین و ڕایانگەیاند، "بۆ شەراکەتی خەباتی کۆماری دیموکراسی کە کورد و عەلەوی و ژن و ئیکۆلۆژیش لە خۆ دە گرێت، هەوڵەکان بەردەوامن. هەدەپە جیاوازە لە پارتەکانی سیستم. حیزبەکانی ئەو سیستەمە لەسەر بنەمای سیاسەتی نوێنەرایەتی دامەزراون و لە هەوڵی بەهێزکردنی فاشیزمدان لە تورکیا. هەروەها ڕێگای سێیەم پێشنیار دەکەین. ئێمە دەزانین کە تورکیا کۆمەڵگایەکی یەکپارچە نییە بەڵکو کۆمەڵگایەکی فرەلایەنە. ئێمە لەسەر ڕێگای سێیەمین کە تێیدا ئومێد و هاوکاری و ئاشتی و دیموکراسی و کار و تێکۆشان لە تورکیا زیاد دەکەین.
گەل نیزامێکی یەکپارچەیی ناوێت
تورکمان ڕایگەیاند کە گەل ڕژێمی یەک کەسی ناوێت و وتی، "بەڕای ئێمە دەبێ ڕژێمی کۆشک لەناوببرێت". هەروەها هەوڵ دەدەین هێڵێکی خەبات دروست بکەین کە ناوچە دیموکراسییەکان ڕێک بخات و لە کۆمارێکی نوێدا، لە گەڕەک و کۆڵان و پارکدا هەموو فۆرمێکی کۆمەڵگا شکڵ بگرێتەوە. گەل چیتر نایانەوێت لە دەسەڵاتێکی تاک هاوسەردا بژین. داواکاری کۆمەڵایەتی هەیە. ئێمە لە خەباتداین بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کۆمەڵگا”.
تورکمان ڕایانگەیاند کە هەدەپە لە داەاتوودا فشارەکان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن زیاتر دەکات و وتی "ەەدەپە بزووتنەوەی گەلە". وەک ڕووبارێک وایە لەناو مرۆڤەکاندا. هەدەپە وەڵامی دروست دەداتەوە بە پرۆسەی نوێ. ئێمە هەنگاوی یەکەمی ئەمەمان ناوە. ئێستا خەریکی ئامادەکاریین بۆ هەنگاوی دووەم. چۆن دەتوانین وزەی خۆمان لەگەڵ حیزبە کوردییەکان لەسەر خاکی کورد یەکبخەین؟ لەسەر زەوی کورد، قەیوم بۆ شارەوانییەکان راسپێردراون، دامەزراوە دیموکراسیەکان لەلایەن دەوڵەتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، دەزانین هەموو ئەو دامەزراوانە موڵکی گەلن. هەروەها دەمانەوێت خەباتی گەل لەگەڵ خەباتی کرێکاران و ستەملێکراوان یەکبخەین و درێژە بە ڕێبازەکەمان بدەین”.
ف.ق