تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزار کرد
کوردستانیان لە وڵاتانی لە دژی تیرۆرکردنی رۆژنامەوانانی کورد وهێرشە داگیرکەرییەکان رژانە گۆڕەپانەکان و وتیان: "لە دژی تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە".
کوردستانیان لە وڵاتانی لە دژی تیرۆرکردنی رۆژنامەوانانی کورد وهێرشە داگیرکەرییەکان رژانە گۆڕەپانەکان و وتیان: "لە دژی تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە".
رۆژنامەوان نازم دەشتان و جیهان بیلگین لە کاتی رووماڵکردنی پەرەسەندنەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون. کوردستانیان لە وڵاتانی ئەوروپا لە دژی تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رژانە شەقامەکان.
پاریس
لەناوچەی سانت- جێنێڤیڤ-دێس- بۆیسی پاریس رێپێوانێکی جەماوەری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ و تیرۆرکردنی رۆژنامەواننی راگەیاندنی ئازاد نازم دەشتان و جیهان بیلگین شەرمەزارکرا.
لە چالاکییەکەدا دروسمەکانی وەک "ئەردۆغانی بکوژ"، "تورکیای تیرۆریست"، "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.
لە راگەیەندراوێکدا جەخت کردەوە کرایەوە، کە بەرخودانی کۆبانێ دەرگای کوردستانی ئازاد دەکاتەوە. داواشکرا لەپێناو کۆبانێی ئازاد و کوردستانی ئازاد هەموان راپەڕن.
کۆڵن
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان نازم دەشتان و جیهان بیلگین لە رێگەی گردبوونەوەیەکەوە شەرمەزار کرا و راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. کۆبوونەوەکە لە بەردەم دێری دۆمێ سازکرا. لە گردبوونەوەکەدا وێنەی نازم داشتان و جیهان بیلگین بەرزکرایەوە و بێ وچان دروشمەی "ئەردۆغانی بکوژ" وترایەوە.
وینتێرتور
لەناوەندی شاری وینتێرتوری سویسرا تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان شەرمەزارکرا.
لەچالاکییەکەدا بێ وەستان دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" وترانەوە.
لۆزان
لە شاری لۆزانی سویسراش تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کران. لە چالاکییەکەدا وێنەی رۆژنامەوان نازم دەشتان و جیهان بیلگین بەرزکرانەوە.
نیکۆسیا
لە شاری نیکۆسیای قوبرس تیرۆرکردنی خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد نازم دەشتان و جیهان بیلگین لە سەر دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، شەرمەزارکرا.
لە چالاکیەکەدا راگەیەندراوێک بە زمانی ئینگلیزی خوێندرایەوە و چالاکوانان توڕەیی خۆیان لە دژی دەوڵەتی تورک بە وتنەوەی چەندین دروشم دەربڕی.
چالاکییەکە لە بەردەم شارەوانی نیکۆسیا بەڕێوەچوو، میدیای قوبرس گرنگی زۆری بە چالاکیەکەدا و چەندین بابەتیشیان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی وترک و تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان بڵاوکردەوە.