هەوڵێکی داگیرکەران تێکشکێندرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا هەوڵیاندا دزەبکەنە ناو گوندێکی عەین عیسای و گوندێکی گرێ سپییەوە. ئەو هەوڵەی داگیرکەران تێکشکێندرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا، هەوڵیاندا بچنە ناو گوندی شاکیرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسا. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی رەقا دەستبەجێ بەرپەرچیان دانەوە و چەتەکان هەڵاتن.

بە شێوەیەکی هاوکات چەتەکان هەوڵیاندا بچنە ناو گوندی حمایدی سەر بە ناوچەی سلوکی گرێ سپی. شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی رەقا ئەو هەوڵەشیان تێکشکاند.

لەو نێوەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا، پردی قەرەقۆزاق و گوندی شێخلەری خواریی کۆبانێیان بە کاتیوشا بۆردومان کرد.