لە دۆسیەی کۆمەڵکوژی سێواسدا، کە سێ کەس دادگایی دەکران، دادگا بە پاساوی تێپەڕبوونی کات بەسەر دۆسیەکەدا بڕیاری داخستنی دا. بڕیارەکەی دادگا بوو بو بابەتی گەرمی ڕۆژ لە تورکیا و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. ئاکەپە لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتداریدا، بڕیاریدا دۆسیەیی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، نابێت تێپەڕبوونی کات بەسەردا بیانگرێتەوە. سەرەڕای ئەو بڕیارەی ئاکەپە، بڕیارەکەی دادگا لەبارەی دۆسیەیی کۆمەڵکوژی سێواس، مشتومڕی ڕایگشتی و لایەن و توێژەکانی کۆمەڵگای لێکەوتووەتەوە.
یڵماز تونچ وەزیری داد، لەمیانی لێدوانێکیدا وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە، کە سەبارەت بە داخستنی دۆسیەیی کۆمەڵکوژی مادیماک بە پاساوی تێبەڕبوونی کات دەکرا، بەڵام جگە لەوەی کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆکی گشتی جەهەپە نیشان دا، هیچ شتێکی دیکەی نەوت. تەنانەت نەیوت بڕیارەکە هەڵەیە.
ئەرەن کەسکین، پارێزەری بواری مافی مرۆڤ و سەرۆکی گشتیی ئیهەدە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیاری دادگا لەبارە دۆسیەی کۆمەڵکوژی سێواس کرد.
"ئاکەپە لەگەڵ ئەو ئەقڵییەتەی کە دیویست ئەو حزبە دابخات، رێککەوت"
کەسکین ڕایگەیاند، ئاکەپە لەبارەی 'نابێت بڕیاری تێپەڕبوونی کات دۆسیەکانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێتەوە' کە خۆی داویەتی، لەگەڵ ئەو ئەقڵیەتەی کە دیویست ئەو حزبە دابخات، رێککەوت و وتی: لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنەش، سزانەدان و پێشێلکارییەکان زیاتر دەبن.
ڕوونیشیکردەوە، لە ڕاستیدا ئاکەپە کە ئەو هەموارکردنەی لە یاساکاندا کرد، ئاکەپەی ئێستا نەبوو. ئاکەپە لەگەڵ ئەو ئەقڵییەتە کە دەیویست بیگرێتەبەر و لەگەڵی رێکبکەوێت ئێستا لە دژی هەموومان سزانەدان، قوتاربوون لە سزا و پێشێلکارییەکان زیادی کردووە. پێش ئەمەش دۆسیەی ژیتەمی ئەنقەرە بە بڕیاری تێپەڕبوونی کات داخرا. هەمان بڕیار لەبارەی دۆسیەیی کۆمەڵکوژی مادیماک درا. لە هەموو ئەو حاڵەتانەی کە دەوڵەت یان هێزەکانی دەوڵەت، بکەر و ئەنجامدەرن دۆسیە ناکرێتەوە، ئەگەر دۆسیەش بکرێتەوە، بە بڕیاری تێپەڕبوونی کات بەسەریاندا دادەخرێن. ئەوەش دۆسیەکانی پەیوەست بە دەستگیرکراوە بێسەروشوێنکراوەکان دەگرێتەوە. ٢٠ ساڵە یاسای تێپەڕبوونی کات لەسەر دۆسیەکان بەکاردەهێنرێت. داواکارانی گشتی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا هیچ داواکارییەکی ئێمەیان قبوڵ نەکردووە و بڕیار دەدەن کە دۆسیەکە تێپەڕبوونی کات دەیگرێتەوە.
کەسکین وتیشی: سەپاندنی تێپەڕبوونی کات بەسەر دۆسیەکان نیشانەی سەرەکی سیاسەتی سزانەدان و قوتابوون لە سزایە و ئاماژەی بەوەش کرد، بە تایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا ئاکەپە لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی سێبەر، سیاسەتی سزانەدان دەگرێتەبەر.
'ڕەنگە ڕۆژێک ئاکەپە لەگەڵ چارەسەریدا ھاوڕا بێت، بەڵام جەهەپە ھەرگیز'
کەسکین ئاماژەی بە لێدوانەکانی یڵماز تونچ، وەزیری داد کرد و وتی: لەم بابەتانەدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئاکەپە و جەهەپەدا نییە. ئاکەپە لە ساڵانی سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات بەشێوەیەکی تر قسەی دەکرد، دواتر بۆ خوی بوو بە دەوڵەت. جەهەپە هەمیشە پارتێکی دەوڵەتییە. ڕۆژێک چارەسەری بێتە ئاراوە، لەبەر ئەوەی پراگماتیکە، ڕەنگە ئاکەپە لەگەڵ چارەسەریدا ھاوڕا بێت، بەڵام جەهەپە بە ھیچ جۆرێک".
کەسکین لە کۆتایشدا وتی: "دوای ئەو لێدوانەی بەرپرسێکی ھەرە باڵای دەوڵەت کە وتبووی: 'کەس ناتوانێت هیچ بە سوپاکەمان بڵێت، سوپاکەمان پاکترین سوپای جیهانە'، ئەوان بەدەمی خۆیان وتیان، لەو دۆسیانەی سوپا یان سەربازەکان ئەنجامدەر و بکەرن، هیچ سزایەک نادرێت و نایانگرێتەوە.
ژ.ن