یەنەکە: بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکەینەوە

یەنەکە ڕایگەیاند بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پەسەند ناکەین.

میدیای یەنەکە ڕایگەیاند، ناوەندی کاروباری یاسایی یەنەکە بڕیاری ڕاگرتنی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردووەتەوە.

هەروەها پەیوەست بەم بڕیارە، دابەشکردنی  ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر هەرێمەکانی هەڵبژاردندا وەک بیانوویەک پیشاندراوە و دەسنیشانکراوە کە ئەم بڕیارە ناچێتە چوارچێوەی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.

جومانە غەلایی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون.