ئەنقەرە.. لە بەردەم بینای وەزارەتی ناوخۆ تەقینەوە روویدا
لە نزیک ناوچەی کزلای ئەنقەرە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، تەقینەوە روویدا.
لە نزیک ناوچەی کزلای ئەنقەرە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، تەقینەوە روویدا.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی کزلای ئەنقەرە، دەنگی تەقە و تەقینەوە بیستراوە.
لەوبارەشەوە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، دوو کەس لە دەرگای پێشەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆمبێک تەقیوەتەوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە بۆمبەکەی بە خۆیەوە تەقاندووەتەوە، ئەوی دیکەیشیان کراوەتە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون. هەروەها بولڤاری ئاتاتورک بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە، ھاوکات بە ھۆی ئەوەی بینای پەرلەمانی تورکیا نزیک ئەو شوێنەیە ھەموو چوونە ناوەوە و دەرچوون لە پەرلەمان قەدەغە کراوە.
تا ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەکەوە نەخراوەتەڕوو.