ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی؛ لە لیجە٧ کەس دەستگیرکران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژی ٩ی کانوونەوە دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری و ٧کەسی تری دەستگیر کرد، تا ئیستا لانی کەم ٢٧کەسی دەستگیر کراوە.

لە ڕۆژی ئۆپەراسیۆن کە لە ئاسمان و زەمینەوە دەستیپێکردووە، هاتووچۆ لە لایەن سوپای تورکەوە لە ناوچەکە قەدەغەکراوە، هەڵیانکووتایە سەردەیان گوند وهەرەشە لە گوندیان دەکرێت.

لە هەڵکووتانە سەرماڵاندا لە ڕۆژی ٩ی کانوون بۆ ١٨ی کانوونی دووهەم ٧کەس بە بیانوونی 'ئەندامیەتی لە ڕێکخستن' دەستگیرکراون.

لە هێرشی ١٩ی کانووندا لە گەڕەکی سێسە، خەزمان و دەرخوست ناوچەکانی ناوەندی لیجە ٣٥کەس دەسبەسەرکران لە لەو ڕێژەیە ١٩کەسیان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، ٧ کەسیش بە مەرجی کۆنتڕۆڵکردنی وڵامدانەوەکانیان ئازادکران.

دوای ئەم هەڵمەتە لە گرتنی هاووڵاتیان شاندێکی هەدەپە سەردانی گوندەکانی کرد. ئەو شاندەی هەدەپە پەرلمانتاری هەدەپە ڕەمزیە تۆسوون گیوزەل پێشەنگایەتی دەکات. خەڵکی گوندەکان وتیان کە لە ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ترسێکی زۆر ناوچەکەی داگرتبوو، بێڕێزی بە هاووڵاتیان کراوە و لە پشتەوە کەلەپچە کراون.

ڕاگەیەنرا کە جمووجووڵی زرێپۆشەکانی سوپای تورک لە ناوچەکە بەردەوامە.

ک-ش